riklam

مه‌ترسی كورتهێنان له‌بودجه‌ی عیراق ده‌كرێت

ئابوری 01:48 PM - 2019-07-30
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی كورتهێنان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2020 ی عیراق ئاشكرا ده‌كات.

 

هادی سه‌عدوای ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاندوه‌:"  بودجه‌ی ساڵی 2020ی عیراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه‌، ئه‌ویش له‌كاتێكدا چاوه‌ڕوانی كورتهێنانێكی گه‌وره‌ی لێده‌كرێت".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 72 ترلیۆن دینار كورتهێنان له‌ بودجه‌ی 2020ی عیراق ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی راپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان".

 

باسی له‌وه‌شكرد:" هۆكاری ئه‌و كاره‌ش بۆ نه‌بوونی پلانی تۆكمه‌ بۆ چۆنیه‌تی فه‌راهه‌م كردن وبه‌كارهێنانی بودجه‌ی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ زۆرینه‌ی بۆ ئیمتیازاتی به‌رپرسان خه‌رج ده‌كرێت".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket