riklam

كۆنفرانسی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت

ی.ن.ک‌‌ 01:30 PM - 2019-07-30
.

.

ئه‌مڕۆ 30-7-2019 وه‌فدێكی كۆمسیۆنی چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ی.ن.ك سه‌ردانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ی.ن.ك كرد، له‌لایه‌ن ته‌حسین نامیق لێپرسراو و ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب به‌ گه‌رمی پێشوازیكران.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی ئیش و كاره‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، ره‌خنه‌و گیروگرفته‌كان باسكران و پێشنیاركرا كه‌ له‌ كۆنفرانسێكی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێی بكرێت، له‌لایه‌ك بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و له‌لایه‌كی دیكه‌ وه‌ك خۆئاماده‌كردنێك بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی كه‌ بڕیاره‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.

وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پێكهاتبوو له‌ دكتۆر سۆران جه‌مال تاهیرو ساڵح عوسمان و بڵند مه‌نمی.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket