riklam

یەكێتی كاتی كۆنگرەی راگەیاند

ی.ن.ک‌‌ 06:49 PM - 2019-07-29
.

.

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆتاییهات و وتەبێژیش رایگەیاند: لەكۆبووەوەكەدا تاوتووێی بارودۆخی هەرێم و عیراق كراوە، راشیگەیاند:دەبێت  تا كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی كۆنگرەی بەستبێت و كۆنگرەیەكی یەكێیانەش دەبێت.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێَژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا تاووتوێی بارودۆخی هەرێم و عیراق كراوە.

لەبارەی كۆنگرەی یەكێتیشەوە، رایگەیاند: مەكتەبی سیاسی تەئكیدی لەسەر بەستنی كۆنگرە كردەوەو دەبێت تا پێش كۆتایی ئەمساڵ 2019، كۆنگرەی یەكێتی بەسترابێت و كۆنگرەكەش كۆنگرەیەكی یەكێتیانە دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو كە رۆژی بەستنی كۆنگرە دیارینەكراوە، بەڵام قسە لەسەر ئەوەكراوە كە پێش كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرە تەواو كرابێت.

وتیشی: ئامانج لەبەستنی كۆنگرە دوو ئەركە، یەكێكیان پێداچوونەوەی سیاسیەكان و داڕشتنی سیاسیەت و پەیڕەو پرۆگرامێكی نوێ و هەڵبژاردنی سەركردایەتییە.

لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و هەڵبژاردنی پارێزگاریشەوە، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا ئەوەی پەیوەندی بەكەركوكەوە هەبوو قسەی لەسەر كراو بڕیاری لێدرا.

ئەوەشی رونكردەوە كە یەكێتی دەخوازێت حكومەتی هەرێم پەیوەندییەكی دروستی لەگەڵ حكومەتی ناوەند هەبێت و ئەوەی پێویست بێت یەكێتی بۆ پتەوكردنی ئەو پەیوەندییە دەیكات. 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket