riklam

وێنه‌.. وه‌فدێكی ئه‌مریكا سه‌ردانی مه‌نزڵگای سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 03:53 PM - 2019-07-29
.

.

وه‌فدێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق سه‌ردانی مه‌نزڵگای سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد، له‌ ده‌باشان.

وه‌فده‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا پێكهاتبوون له‌ ( ماسیۆ توولێر) باڵیۆزی  ئه‌مریكا له‌ عیراق ( ئێلیزابێس ره‌وز نستۆك - سیله‌ر ) كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ ھه‌رێم به‌ وه‌كاله‌ت، سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك ( مام جه‌لال ) یانكردو تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ داناو له‌ ده‌فته‌ری یاده‌وه‌رییه‌كاندا له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌كیان یاداشتكرد.

 دواتر وه‌فده‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانی-یه‌وه‌، پێشوازیان لێكراو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختییان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرده‌وه‌.

PUKmedia

02.jpg

05.jpg

06.jpg

03.jpg

01.jpg

04.jpg

07.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket