riklam

بافڵ تاڵه‌بانی: چاكسازیكردنی ریشه‌یی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت

ی.ن.ک‌‌ 03:27 PM - 2019-07-29
.

.

بافڵ تاڵه‌بانی بۆ ئه‌مریكییه‌كان: له‌پێشینه‌ی ھه‌نگاوه‌كانیان كاركردن ده‌بێت، بۆ چاكسازیكردنی ریشه‌یی و بنیادنانی ئابورییه‌كی به‌ھێزتر بۆ ھه‌رێمی كوردستان، كه‌ خۆشگوزه‌رانی و دڵنیایی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دابین بكات .
( ماسیۆ توولێر)  باڵیۆزی  ئه‌مریكا له‌ عیراق ( ئێلیزابێس ره‌وز نستۆك - سیله‌ر ) كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌ ھه‌رێم به‌ وه‌كاله‌ت، سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆك  ( مام جه‌لال ) یانكرد و تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فایان له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ داناو له‌ ده‌فته‌ری یاده‌وه‌رییه‌كاندا له‌سه‌ر رۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال جه‌ند یاده‌وه‌رییه‌كیان یاداشتكرد  .

پاشان بافڵ تاڵه‌بانی له‌ ده‌باشان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی میوان، ته‌ئكیدی له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و ھاریكاری زیاتری نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرده‌وه‌، به‌ جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانی ھه‌رێم و سه‌قامگیرو ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بكات، ئاماژه‌ی به‌په‌رۆشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا، بۆ لێكتێگه‌یشتن و دیالۆكی نیشتمانی، له‌نێوان لایه‌نه‌كانی ھه‌رێم و عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور .

له‌باره‌ی حكومه‌تی نوێی ھه‌رێم و تێڕوانینی یه‌كێتیی بۆ حكومڕانی ، بافڵ تاڵه‌بانی، رۆشنایی خسته‌سه‌ر به‌رنامه‌و سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتی، بۆ به‌ڕێوبردن و ئیداره‌دان و ئاشكرایكرد، له‌ پێشینه‌ی ھه‌نگاوه‌كانیان كاركردن ده‌بێت، بۆ چاكسازیكردنی ریشه‌یی و بنیادنانی ئابورییه‌كی به‌ھێزتر بۆ ھه‌رێمی كوردستان، كه‌ خۆشگوزه‌رانی و دڵنیایی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات .

سه‌باره‌ت به‌ ھه‌نگاوه‌كانی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك، بافڵ تاڵه‌بانی به‌رچاوڕوونی دایه‌ ئاماده‌بووان و رایگه‌یاند، تێگه‌یشتنی باش له‌نێوان نه‌ته‌وه‌و پێكھاته‌كان درووست بووه‌ و یه‌كێتییش چه‌ند ده‌سپێشخه‌ریه‌كی كردووه‌، بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كتری قبوڵكردن له‌ شاره‌كه‌ .

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا،  دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و ئابوری و سه‌ربازییه‌كان ، بیروبۆچونیان له‌باره‌وه‌ ئاڵوگۆڕكراو راشكاوانه‌، ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسییه‌كانی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق كراو باس له‌ ستراتیژێكی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر كرا .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket