riklam

مه‌لا به‌ختیار: ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی زه‌روره‌تی ئێستای كۆمه‌ڵه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:51 PM - 2019-07-29
.

.

مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌رێكخراوی شنه‌بای خاك ده‌كات‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌موو رێكخراوێك كه‌ داده‌مه‌زرێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆ شاییه‌ك‌و به‌جێهێنانی ئه‌رك‌و خزمه‌تكردن، كارێكی باشه‌‌و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م.

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌دیداره‌كه‌یدا، پاشئه‌وه‌ی رێكخراوی شنه‌بای خاك، زانیاریی‌و رونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌باره‌ی دامه‌زراندن‌و چالاكی‌و پرۆژه‌كانیانه‌وه‌ خسته‌ڕوو، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یانی بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌، به‌ گرنگ ناوبردو به‌رده‌وامیشی له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌، به‌گرنگتر له‌دامه‌زراندن پێناسه‌ كرد.

له‌گفتوگۆیه‌كی كراوه‌شدا، تێڕوانینه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌رك‌و لێرسراوێتی كاری رێكخراوه‌یی، به‌پێی قۆناغ‌و سه‌رده‌م‌و به‌ستراتیجی جیاوازو فه‌لسه‌فیی خسته‌ڕوو. هاوكات پاش شرۆڤه‌كردنی چۆنێتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ جیاوازه‌كانی رێكخراوه‌یی‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی، دیموكراسی، ئازادی، مه‌لا به‌ختیار، وتی: تائێستا زۆرترین ماڵوێرانی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتووه‌و حزبه‌ سیاسییه‌كانیش زۆرن له‌كوردستاندا، كه‌ زۆریان بردووه‌‌و كه‌میان خزمه‌ت به‌گۆڕانكاریی له‌ڕووی هزرو فه‌لسه‌فه‌وه‌ له‌كوردستاندا كردووه‌. به‌ڵام ده‌بێ‌ له‌به‌رچاومان بێ‌ كه‌ له‌ڕووی خزمه‌ته‌ مادییه‌كانه‌وه‌ كه‌میان نه‌كردووه‌‌و كوردستانیان له‌كاولكارییه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌بینین گواستۆته‌وه‌‌و به‌داتا‌و ئاماریش، وێنه‌ی گه‌شه‌پێدان‌و ئاوه‌دانییه‌كانی له‌كوردستان خسته‌پێش چاو.

راشیگه‌یاند: به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر گۆڕانكاری په‌روه‌رده‌یی، مه‌عریفی، فه‌لسه‌فی‌و ئاماده‌یی هزری خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی دیموكراسی‌و ئازادیییه‌كان‌و سه‌ربه‌ستییه‌كان‌و ته‌نانه‌ت دادپه‌روه‌ریش، به‌داخه‌وه‌ هێشتا وه‌ك پێویست ئاماده‌نییه‌‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هێزه‌ فێنده‌مینتالیسته‌كان توانیویانه‌ كاریگه‌ریان زیاتر بێ‌، بێگومان له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك له‌ژیانی سیاسیدا‌و له‌و دیده‌شه‌وه‌، به‌وردی ده‌ستبه‌ری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پرۆگرامی سۆشیال‌و زه‌روره‌تی بۆ ئێستای كۆمه‌ڵی كوردستان به‌وردی لێكدایه‌وه‌و كاریگه‌رییه‌كانیشی رونكرده‌وه‌.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شیدا، شنه‌بای خاك، وه‌ك رێكخراوێكی مه‌ده‌نی سوپاسی ئه‌و كارو چالاكی‌و خزمه‌تانه‌یان كرد، كه‌ پێشكه‌شی ده‌ڤه‌ره‌ جیاوازه‌كانی كردووه‌‌و له‌لایه‌ه‌ن خۆیشیه‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، خزمه‌تكردن‌و هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنی هه‌ر ده‌ڤه‌رو ناوچه‌یه‌ك، له‌چوارچێوه‌ی خه‌بات‌و ژیانی مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌لسه‌فی، ئازادییه‌كان‌و دادپه‌روه‌ریی‌و یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌لێپرسراوێتی ئێستا‌و ئایینده‌ی خۆی پێناسه‌كرد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket