ژنێكی كورد دیسبۆرگی ئه‌ڵمانیا ده‌كاته نیشتمانی ئازادی بۆ خۆی
کتێب 02:39 PM - 2019-07-29.
شاڵات سه‌عید ژنێكی كوردی په‌نابه‌ره باوكی شه‌هیده‌و بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئازادی‌دا له هاوسه‌ره داعشه‌كه‌ی یاخی ده‌بێت و ده‌گاته ئه‌ڵمانیا.
له‌میانه‌ی كتێبی "من ئازادیم هه‌ڵبژارد" باس له مه‌رگه‌ساتی ژیانی پڕتراژیدیای خۆی ده‌كات و هۆشداریش ئه‌داته ژنانی كورد.
شاڵات شانازی به‌و كتێبه‌وه ده‌كات و ژیانی تازه‌ی ده‌ستپێكردووه
كتێبی "ئازادیم هه‌ڵبژارد"
كتێبی"ئازادیم هه‌ڵبژارد" كه له‌م ڕۆژانه‌دا به‌زمانی ئه‌ڵمانی كه‌وته كتێبخانه‌ی ئه‌ڵمانیه‌وه‌و ڕۆژنامه‌ی WAZ به‌قه‌ڵه‌می "مارتن ریدیس"پرسیار گه‌لێكی له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌وروژاندوه‌وده‌رگای وه‌ڵامێكی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و كتیبه خسته‌سه‌رپشت،كتێبه‌كه 304لاپه‌ڕه‌یه‌و به‌قه‌واره‌ی 13.5 × 21.5 سم چاپكراوه باس له‌خودی نوسه‌ری كتێبه‌كه ده‌كات وه‌ك ژنێكی كورد ڕاشكاوانه په‌نجه ده‌خاته سه‌ر برینه‌كان و تراژیدیای ژیانی تاڵی خۆی له‌سایه‌ی سیسته‌می باوكسالاری و چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵم و زۆر‌و ئازاردان و زیندانیكردنی له‌لایه‌ن براو هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو تائه‌و كاته‌ی له‌په‌نجه‌ره‌ی ئازاره‌وه ئاسۆی ده‌ربازبوون له‌و ژیانه‌و ڕزگاربوون ده‌بینێ به‌ئاراسته‌ی گه‌یشتن به‌ئازادی ویاخی بوون و دواجار ده‌گاته خه‌ونه‌كانی و یاخی ده‌بێت وئازادی هه‌لده‌بژیرێ..!!هه‌مانكات نیگه‌رانه‌و له دڵه ڕاوكێدا ده‌ژی و ترسی له‌ئاكامه‌كانی ئه‌و هه‌لویست و یاخی بونه‌ی خۆی هه‌یه.
به‌زۆر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچویه‌كدا پێكراوه
له‌كتێبه‌كه‌دا هاتووه خه‌ته‌نه ترسێكی منداڵی لای شاڵات دروست كردووه‌و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره بووه شاڵات له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه ئازاردراوه‌و دواجار به‌زۆر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچویه‌كیئیسلامیپێكراوه‌و دواتر بۆته داعش،ژیانی كۆت و پێوه‌ندكردووه‌و ئازاری داوه‌و زیندانیكردوه..!! وه‌ك ئه‌و له‌كتیبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ له‌گه‌رمه‌ی تراژیدیاكانی ژیانم دا بڕوام به‌وه هه‌بووه ژیانێكیتر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژیانه هه‌یه‌و دواجار ده‌گاته ئه‌ڵمانیاو له‌شاری دیسبۆرگ ماڵێكی پڕ ئازادی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ داده‌مه‌زرێنێ.
نوسه‌ری ئه‌م كتێبه كچه شه‌هیده
شاڵات له‌و كتێبه‌دا ده‌ڵێ باوكم شه‌هید بووه‌و زۆر خۆشه‌ویست و هاوڕێم بووه به‌لام دوای باوكم ئومێدێكم نه‌ماو بڕیارم دا كۆتایی به‌ژیانی دیلی و ڕسوایی بهێنم،شاڵات سه‌عید باس له‌وه ده‌كات له‌ته‌مه‌نی ١٠ ساڵیدا له‌خوێندن بێ به‌شكراوه‌و له ١٤ ساڵیدا بۆته بارمته‌ی ماره‌یی برایه‌كی واته ژن به‌ژنی پێكراوه‌و به‌ختیش دوچاری خراپترین نمونه‌ی كردوه له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كی داعشیدا..له‌و كتێبه‌دا هاتووه كاتێك باس له‌عێراق ده‌كرێت باس له‌شه‌ڕو ئاشتی و تیرۆر‌و ڕق لێبون ده‌كرێت له‌وكتیبه‌دا نوسه‌ر وێنایه‌كی ناشیرینی باوكسالاری كۆمه‌ڵگای كوردی خستۆته به‌رچاو ته‌ڕو وشكی پێكه‌وه سوتاندوه‌و كه بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مافی ئازادی ده‌ربرینی خۆیه‌تی به‌دیوێكی تریشدا ناهه‌قی زۆری كردوه‌و ڕه‌نگیشه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپیش له‌سه‌ر تێڕوانینه‌كان له‌سه‌ر كورد دروست بكات وه‌ك چۆن نوسه‌ری ئه‌ڵمانی "كارل مای" به كتێبی كوردستان وڵاتی وه‌حشستان بۆ ساڵانێكی یه‌كجار زۆر ڕای گشتی ئه‌ڵمانیای له‌سه‌ر كورد به‌لاڕێدا برد..!!
نوسه‌ر ده‌ڵێ كاتێك باس له‌عێراق ده‌كه‌ین باس له‌وه ده‌كرێت مافی مرۆڤ ته‌نیا ڕوكه‌شه‌و ژنان مافیان نیه‌و ژن له‌عێراقدا ته‌نانه‌ت هاوڵاتی پله دووش نیه..!!و ڕه‌وشی ژیانی له‌ژیانی ئاژه‌ڵی ئه‌لیف باشترنیه وه‌ك له‌كتێبه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی چه‌وسێندراوه‌ته‌وه هاوسه‌رێكیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه دوور له ویست و ئاره‌زووی خۆی و ته‌مه‌نی زۆر له‌و گه‌وره‌ترو پیر بووه بڕواشی نه‌كردوه ڕۆژێك لێی یاخی بێت به‌تایبه‌تی ژنێك كه‌زیندانیش بكرێ هیشتا منداڵه‌كانی له‌باوه‌ش بگرێ.ئه‌م نوسه‌ره كه‌باس له تراژیدیای ژیانی خۆی ده‌كات ده‌ڵێ من گه‌شتمه ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ژن ده‌بێ ئازاد بێت و خه‌ونه‌كانی ئازادی خۆی به‌دیبێنێ وڕوبه‌ڕووی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژن و تیرۆر ببێته‌وه وه‌ك له‌كتێبه‌كه‌دا هاتووه دواجار ڕێگای ئازادی گرته‌به‌ر. ئه‌م كتێبه كاتێك باس له‌ڕه‌وشی خراپی ژنان ده‌كات له‌عێراق دا كه‌پڕه له‌هه‌ڕه‌شه‌و ترس و تۆقاندن وێنایه‌كی ترسناكی لای خوێنه‌ری ئه‌وروپی دروست كردووه به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رسوڕمانیان لا دروست ده‌كات به‌رامبه‌ر به ره‌وشی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌تی..
نوسه‌ری ئه‌م كتێبه هۆشداری ئه‌داته ژنان و داوایان لێئه‌كات به ئاگابێنه‌وه‌و له‌پێگه‌ی ژنانه‌ی خۆیان بڕوانن و پێشی وایه به‌شێكی گه‌وره‌ی هۆكاری ئه‌و به‌د به‌ختیه‌ی ژنان نه‌ریته ئیسلامیه‌كانه..!! وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ناچارم به‌رچاو ڕونیان بده‌مێ و هانیان بده‌م وه‌ك من ڕێگه‌ی ئازادی خۆیان هه‌ڵبژێرن..
ئه‌ڵمانیا وڵاتی ئازادیمه
ئه‌م ژنه كورده نوسه‌ری كتێبی "ئازادیم هه‌ڵبژارد" ده‌ڵێ..ئه‌ڵمانیا وڵاتی ژیانی ئێستا‌و داهاتومه ئه‌و ژیانه‌ی لێره هه‌مه له‌كوردستانی عێراق نه‌م بووه له‌وێ زیندانیكردن و لێدان به‌شم بووه..
ڕۆژنامه‌نوس مارتن ریدیس..شاڵات ژنێكی ئازایه‌و بڕوای به‌خۆی هه‌یه
مارتنریدیس سه‌باره‌ت به"شالات سه‌عید"ده‌ڵێ..ژنێكی ئازایه‌و بڕوای ته‌واوی به‌خۆی هه‌یه.. ئه‌و باوكیی له‌ده‌ستداوه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌پێناوی ئازادی گه‌له‌كه‌یدا گیانی به‌خشیوه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونیدا هه‌میشه ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست بووه خۆشه‌ویستی باوكی بووه.منداڵی به‌ناخۆشی به‌رێكردوه زوڵمی خه‌ته‌نه‌ی لێكراوه‌و خوێندكارێكی چاك بووه و بێبه‌ش كراوه له‌خویندن و ئه‌ركی خزمه‌تكردنی ماڵی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.شاڵات كه‌چاره‌نوسی دوچاری پیاوێكی به‌ساڵاچووه بووه‌وه‌ك هه‌ر كه‌سێكیتر حه‌زی به ئازادی كردوه هاوسه‌ره موسولمانه‌كه‌ی به‌ڕه‌و توندره‌وی ده‌ڕوات و رێگه‌ی پێنادات له‌ماڵ بچیته ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت رێگری لێكردوه سه‌ردانی كه‌سوكاریشی بكات..شاڵات ده‌ست ده‌كات به‌ئیش سه‌ره‌تا به‌دورومانی و دواتر وه‌ك كاری ئازاد‌و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش ده‌قۆزێته‌وه كه‌مێرده‌كه‌ی سه‌رقاڵی كاری سیاسی خراپه خۆی ده‌رباز ده‌كات و ده‌گاته ئه‌ڵمانیا و ده‌گات به‌و ئازادیه‌ی كه خه‌ونی پێوه ده‌بینی..ئه‌م كتێبه باس له مه‌رگه‌ساتی ژیانی ژنێكی كورد ده‌كات له‌ژێر داپلۆسین و سیسته‌می تۆقێنه‌رانه‌ی نه‌ریته ئیسلامیه‌كاندا.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18