riklam

سه‌عدی پیره‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:43 PM - 2019-07-28
.

.

پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28-7-2019     سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتی  نیشتیمانی كوردستان به‌ یاوه‌ری   مامۆستا به‌كر  به‌مه‌ستی پیرۆزبایكردن سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد و به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ خاتوو د. رێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان و    هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆك و  مونا قاوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌.


 هه‌ر له‌و دیدارانه‌دا،  وێرای پیرۆزبایی لێكردن به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان له‌ خولی تازه‌ی په‌رله‌مان هیوای خواست له‌ كاره‌كانیاندا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو جێ په‌نجه‌یان له‌ دانانی یاسا و بڕیاره‌كانی چوارساڵه‌ی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان دیاربێت به‌ ئاراسته‌ی سه‌روه‌ری یاسا و خزمه‌تكردنی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و چاودێرێكی باشی سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ بن كه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رده‌چن به‌ ئاراسته‌ی زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری هه‌رێمی كوردستان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.


 هه‌رله‌و سه‌ردانه‌یدا  سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌یاوه‌ری مامۆستا به‌كر مسته‌فا هه‌ردوو فراكسێۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌ زه‌روره‌تی هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌كتر گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌ بڕیار و یاسای جۆراوجۆر كه‌ خزمه‌تی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بكات.


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket