riklam

كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی نیسان هات

ئابوری 09:34 AM - 2019-07-27
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ 28-7-2019  كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بهێنرێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ پێشتر بڵاویكردبوه‌وه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی دابه‌شبكرێت و به‌وه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بهێنرێت.

فه‌رمانبه‌ران له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دان كه‌ پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگی ئایار وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پێش جه‌ژن ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دابه‌شبكرێن و دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ بكه‌وێته‌ دوای جه‌ژن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket