riklam

نوێنه‌ران ھۆشداریده‌دات له‌ كورتھێنانی بودجه‌

ئابوری 03:26 PM - 2019-07-25
.

.

لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد، كورتھێنانی بودجه‌ی ساڵی 2020 نزیكه‌ی 70 ترلیۆن دینار ده‌بێت.

عه‌بدولھادی موحان ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی دارایی لیژنه‌كه‌یانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كورتھێنانی زۆر له‌ بودجه‌ی ساڵی داھاتووی عیراقدا ده‌بێت، وتیشی: خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی كورتھێنانی بودجه‌ له‌ ساڵی 2020 ده‌بێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ھۆشدارییشیدا كورتھێنانی بودجه‌ له‌ ساڵی داھاتوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆژه‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ھاووڵاتییان ده‌بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket