riklam

قەرزی 25 ملیۆن دیناری دەدرێتە مووچەخۆران

ئابوری 09:21 AM - 2019-07-25
.

.

بانكی رافیدەین بڕیاریدا پێدانی قەرزی فەرمانبەران بۆ 25 ملیۆن دینار زیاد بكات.

نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەینی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia دەڵێت: بانكەكەمان بڕیاریدا بەزیادكردنی بڕی قەرزی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ 25 ملیۆن دینارو ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتوە كە لەبانكەكان مووچە وەردەگرن و خاوەنی ماستەر كارتی نێودەوڵەتین.

بانكی رافیدەین داواش لەفەرمانبەران دەكات سەردانی لقەكانیان بكەن لەبەغداو پارێزگاكان بۆ پێشكەشكردنی داواكاری وەرگرتین قەرزەكە.

پێدانی قەرزی 25 ملیۆن دیناری بەفەرمانبەران و مووچەخۆران لەلایەن بانكی رافیدەینەوە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەڵكو تەنها ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم دەگرێتەوە كە سەر بە بەغدان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket