riklam

جووت سایدی كه‌لار كفری له‌ قۆناغی قیرتاوكردندایه‌ ‌

کوردستان 06:15 PM - 2019-07-23
.

.

ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت، به‌یاوه‌ری جه‌لال شێخ نوری قائیمقامی قه‌زای كفری   پرۆژه‌ی جو سایدی كه‌لار كفری-یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

 

له‌ لێدوانێكدا ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د  سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان  ڕایگه‌یاند: له‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی پرۆژه‌كه‌مان كردووه‌ و قۆناغی قیرتاوكردن ده‌ستی پێكردووه‌و خۆشبه‌ختانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك به‌ڕێوه‌ئه‌چیت ودرێژی ڕێگاكه‌ 25 كیلۆمه‌تره‌و  53%ی پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بووه‌.


وتیشی:" ئومیده‌وارین له‌ 2مانگی داهاتوودا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بگاته‌ ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و كاره‌كان به‌رده‌وام بن و ئه‌گه‌ریش هیچ ئاسته‌نگێكی دارایی بۆ پرۆژه‌كه‌ دروست نه‌بێت ئومێدمان وایه‌ له‌ 2 ساڵی داهاتوودا پرۆژه‌كه‌ به‌ته‌واوی كۆتایی بێت.

دواتر 

جه‌لال شێخ نوری قائیمقامی قه‌زای كفری باسی له‌گرنگی پرۆژه‌كه‌كرد و ڕێگای كه‌لار كفری به‌ڕێگایه‌كی ستراتیژی ناوهێنا و پرۆژه‌ی جوت سایدكردنی ریگاكه‌شی به‌ زه‌روره‌ت بۆ ناوچه‌كه‌ باسكرد، چونكه‌ گه‌رمیان ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ پاریزگاكانی دیاله‌ و تكریت و پارێزگاكانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق.


له‌ ئێستادا پرۆژه‌ی جوت سایدكردنی كه‌لار كفری  له‌ قۆناغی قیرتاوكردندایه‌ وگوژمه‌ی 43 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه‌و به‌ته‌واوبونیشی ده‌بێته‌ دووه‌مین پرۆژه‌ی جووت سایدی دریژمه‌ودای سنوره‌كه‌.


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket