riklam

ژماره‌ی بێسه‌روشوێنبووانی چه‌ند ساڵی رابردو ئاشكرا ده‌كرێت

عیراق 06:11 PM - 2019-07-23
.

.

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌ عیراق ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ عیراقییانه‌ ئاشكراده‌كات، كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2017 و 2018 و 2019، بێسه‌روشوێن كراون.

د. ئه‌نه‌س عه‌زاوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ 23-7-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌ ماوه‌ی 3 ساڵی رابردودا 7663 رووداوی بێ سه‌روشوێنبوونی هاووڵاتییانی تۆماركردووه‌، وتیشی: له‌ رێگه‌ی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كانییه‌وه‌ بۆی ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ رفێنراون و بێ سه‌روشوێن كراون كه‌ به‌شێكیان له‌و زیندانه‌كانه‌وه‌ رفێنراون كه‌ ژماره‌یان 652 كه‌سه‌.

عه‌زاوی راشیگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ به‌دواداچوون بۆ بێ سه‌روشوێنبوونیانكراوه‌، له‌ ئێستادا به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ دۆسییه‌كانیان له‌ دادگایه‌و تائێستاش له‌ قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دان، وتیشی: به‌شێكی تریان تائێستا كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ به‌دواداچونیان بۆ ده‌كات .

 وتیشی: به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ بێسه‌روشوێن كراون له‌ ساڵی 2019 دا 938 كه‌س بووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ساڵانی 2017 و 2018 دا ژماره‌ی بێسه‌رو شوێنكراوان 6725 كه‌س بوون، كه‌ له‌ ساڵی 2017 دا 145 كه‌س بوون و له‌ ساڵی 2018 دا 482 كه‌س بووون.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆ به‌دواداگه‌ڕان بۆ ئه‌و كه‌یسانه‌، كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ ره‌سمییه‌كانی ئاگاداركردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بزانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ له‌كوێ ونبوون و له‌ چ شوێنێك بێ سه‌روشوێن بوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket