riklam

كه‌لار.. كه‌سێك به‌تۆمه‌تی دزینی 160 بوتلی غاز ده‌ستگیركرا

کوردستان 06:08 PM - 2019-07-23
.

.

پۆلیسی گه‌رمیان تۆمه‌تبارێك به‌تۆمه‌تی دزینی 160 بوتڵ غاز له‌شاری كه‌لار ده‌ستگیركرد.


مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌:" دوای ئه‌وه‌ی غاز فرۆشێك سكاڵای هێنایه‌لای پۆلیس ئاگاداری كردینه‌وه‌ كه‌له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا كه‌كاری غازفرۆشتنی پێ ده‌كات له‌لای ماڵی خۆیان له‌گه‌ڕه‌كی حه‌مرینی قه‌زای كه‌لار له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ چه‌ن غازێكی لێ دزراوه‌".


وتیشی:" دوای چاودێری وردو سودبینین له‌كامێرای چاودێری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان توانی تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكات ودوای لێكۆڵینه‌وه‌ تۆمه‌تبار دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ 160بتڵی غازی ئه‌و هاوڵاتیه‌ی دزیوه‌".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"له‌ئێستادابه‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار به‌پێی ماده‌ی 443ی س به‌ندكراوه‌".


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket