riklam

هاتووچۆ روونكردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەی كارمەندێكی دەدات

کوردستان 05:54 PM - 2019-07-23
.

.

بڵاوبوونەوەی وێنەی كارمەندێكی هاتووچۆ لەسەر پردی دەباشان لە شاری سلێمانی بەبێ دابینكردنی شوێنی تایبەتی لەم وەرزی گەرمایەدا ، نیگەرانی هاووڵاتیانی لێدەكەوێتەوە و لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسەو باسی لەسەر دەكرێت، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تا بتوانین خزمەتی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەكەین و هەموو پێداویستییەكانمان بۆ دابین كردوون.

فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: پردی  دەباشان لەشاری سلێمانی ماوەیەكی كەمە تەواو بووە و تا ئێستا ترافیكەكانیشی نەخراوەتە كار.

وتیشی: لەئێستادا لە هەوڵی دابینكردنی پێداویستییەكانی هاتووچۆی پردەكە داین و ئەوە ئەركی رۆژانەی سەرجەم كارمەندەكانمانە كە دڵسۆزانە بێ گوێدانە گەرما و سەرما و كاردەكەن و تەنانەت ئەو جێگە بچووكە تایبەتەی بۆشیان دابین دەكرێت وەك پێویست سوودی لێ نابینن.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاند: سوپاسی دڵسۆزی و خەمخۆری هاووڵاتیان دەكەین بۆ كارمەندەكانمان، بەڵام گەورەترین دڵسۆزی هاووڵاتیان بۆ كارمەندەكانمان سەرپێچی نەكردندە لە یاساكانی هاتووچۆ.

عەمید فەرەیدون وتیشی: دەمەوێت وەك هەمیشە دڵنیایی بدەمە كارمەندەكانمان كە بەوپەری دڵسۆزیەوە خزمەتیان دەكەین و هەموو پێداویستییەكانیان بۆ دابین دەكەین.

PUKmedia  تاژاو محەمەد 

 

 

 

44444.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket