riklam

د. ئارام: كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكان ده‌كه‌ین

کوردستان 05:19 PM - 2019-07-23
.

.

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بۆ تاوتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پلان و كارنامه‌ی چوار ساڵی كاركردنی ئاینده‌مان، سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 23-7-2019، له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان و ئه‌كادیمیست و مامۆستایانی زانكۆ، د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌ته‌كانی ڕاسپاردوه‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی هێڵه‌ گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌رنامه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت دابڕێژن و پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت و بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا د. ئارام محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند: بۆ تاوتوێكردنی پلان و به‌رنامه‌ی چوار ساڵی كاركردنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كۆده‌بێته‌وه‌و له‌به‌ر ڕۆشنای كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چوار ساڵی ئاینده‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك تاوتوێده‌كات، له‌ گرینگترین ته‌وه‌رو بابه‌ته‌كانی كارنامه‌كه‌ش: په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكان له‌ڕوی كواڵیتی و فه‌راهه‌مكردنی ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ خوێندن و ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی و گرنگیدان به‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و پێداچونه‌وه‌ به‌ كواڵیتی زانستیان و  گه‌شه‌پێدانی ڕیفۆرمی كارگێڕی و دارایی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیدارو كۆبونه‌وانه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان و ئه‌كادیمیست و مامۆستایانی زانكۆ، گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی بره‌ودان به‌كه‌رتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرا، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ كه‌رتی خوێندنی باڵا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆكان كرده‌وه‌.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket