riklam

وه‌زیری رۆشنبیری: پاڵپشتیه‌كی به‌هێزی به‌هره‌و توانای لاوان ده‌بین

کوردستان 04:58 PM - 2019-07-23
.

.

ئه‌مڕۆ 23-7-2019، حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له‌ نه‌وزاد ھادی پارێزگاری ھه‌ولێر و تاھیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگار، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كردبوو.

له‌ دیدارێكدا وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان تیشكی خسته‌ر سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ چوار ساڵی داهاتوویان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ رێگه‌ی پلان و كارنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ بتوانێت گرنگی زیاتر به‌ بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی و وه‌زرشی و لاوان بدات .

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لاوان سه‌رمایه‌كی مرۆیی گرنگن بۆیه‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌ بایه‌خه‌وه‌ كار له‌سه‌ر لاوان ده‌كات به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی پاڵپشتیه‌كی به‌هێزی به‌هره‌و تواناكانیان بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و چالاكی و پرۆژانه‌ی بۆ خزمه‌تی به‌ لاوه‌كانمان ئه‌نجام ده‌درێن .

لای خۆشیانه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێرو جێگری پارێزگار پیرۆزبایی ئه‌ركه‌ تازه‌كه‌یان له‌ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ڕێزیان خواست، دووپاتی پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگیان كرده‌وه‌ له‌ جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی پلان و كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت له‌ داهاتوودا .

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket