riklam

واشنتۆن پۆست: داعش سه‌رقاڵی خۆ رێكخستنه‌وه‌یه‌

عیراق 04:03 PM - 2019-07-23
.

.

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعش له‌ خاكی سورریاوه‌ دزه‌یان كردووه‌ته‌ ناو خاكی عیراقه‌وه‌، كه‌ چالاكییه‌كانیان پچڕپچڕو كه‌مه‌و سه‌قاڵی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن.

رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست-ی ئه‌مریكی له‌ نوێترین راپۆرتیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، دوای تێكشكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ژماره‌یه‌ك له‌ پاشماوه‌ی ئه‌و تیرۆرستانه‌، دزه‌یانكردووه‌ته‌ نێو خاكی عیراقه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌نه‌وه‌.

راشیگه‌یاندوه‌، له‌ ئێستادا ئه‌و تیرۆرستانه‌ سه‌رقاڵی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و شكسته‌ی كه‌ به‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌دا هاتووه‌ ریزه‌كانیان لێكهه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و چالاكییه‌كانیان پچڕ پچڕو كه‌م كه‌مه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، به‌شێكی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه‌ دزه‌یان كردووه‌ته‌ خاكی عیراقه‌وه‌ له‌ ناوچه‌، چه‌په‌كه‌ بیابانییه‌ چۆڵه‌كانی رۆژئاوای عیراق خۆیان حه‌شارداوه‌و له‌ گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket