riklam

بۆریس جۆنسن دەبێتە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

جیهان 03:55 PM - 2019-07-23
.

.

بۆریس جۆنسن توانی لە ‌هەڵبژاردنەکانی  پارتی پارێزگارانی بەریتانیادا بەسەر "جێریمی هەنت"ی ڕکابەریدا سەرکەوێت.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ‌ھەڵبژاردنەکانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، "بۆریس جۆنسن" توانی بە جیاوازییەکی گەورە و بە ئەنجامی زیاتر لە ٩٢ ھەزار دەنگ بەرامبەر بە نزیکەی نیوەی ئەو ژمارەیە کە ٤٧ ھەزار دەنگ بوو بەسەر "جێریمی ھەنت"ی ڕکابەریدا سەرکەوێت. 

بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پارتەکەی، بۆریس جۆنسن پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وەردەگرێت و لە یەکەم لێدوانیشدا لە دوای ھەڵبژاردنەکان بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی بەڵێنی بە گەلی بەریتانیادا کە گرنگی زیاتر بە چینی ھەژار و پەراوێزخراوان دەدات و ڕایگەیاند: کە لە توانایاندایە کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی گەلی بەریتانیادا بن و باشتر خزمەت بکەن.

لای خۆشیەوە "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا. 

PUKmedia  كوردسات نیوز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket