riklam

كۆریای باشوور هۆشیاری ده‌داته‌ روسیا

جیهان 03:16 PM - 2019-07-23
.

.

فڕۆكه‌یه‌كی روسیا سنوور ده‌به‌زێنێت و فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی كۆریای باشووریش وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه‌.

به‌پێی ھه‌واڵێكی ئاژانسی "CNN"، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 23-7-2019، فرۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ڕوسی به‌ بۆ مه‌به‌ستی چاودێری و فه‌رماندان به‌كاردێت سنووری ئاسمانی كۆریای باشووری به‌زاندووه‌و له‌ وه‌ڵامدا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی كۆریای باشوور نزیكه‌ی 300 فیشه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌یان به‌ ئاراسته‌ی فرۆكه‌ ڕوسییه‌كه‌ ته‌قاندووه‌.

له‌و باره‌ییه‌وه‌ به‌رپرسانی كۆریای باشوور به‌زاندنی سنووری ئاسمانی كه‌ناره‌كانی ڕۆژھه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ھاوبه‌شی نێوان چین و ڕوسیا ده‌زانن.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له‌ ڕووداوه‌كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی بۆمب ھه‌ڵگری چینی به‌ یاوه‌ری دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی روسی سنووری ئاسمانی سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشووریان به‌زاندووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket