riklam

هه‌زاران دۆنم پوش و پاوان ده‌سووتێن

کوردستان 01:33 PM - 2019-07-23
.

.

له‌ سنووری ماوه‌ت نزیكه‌ی 20 هه‌زار دۆنم پوش و پاوان  سووتان.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی كه‌ كۆپییه‌كی بۆ  PUKmedia نێردراوه‌، عه‌مید هێمن كمرخان ئه‌فه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: دوو رۆژ به‌ر له‌ئێستا به‌هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی فراوان له‌ سنوری گونده‌كانی ( وڵاخلو- قامیش- گه‌وره‌دێ- به‌رزه‌دێ-كانی مێو-كانی چناران-دۆڵ بێشك) كه‌وته‌وه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌رچی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستانی ماوه‌ت و گوندنشینه‌كان هه‌وڵی زۆریان دا بۆ كوژانه‌وه‌و كۆنترۆڵی ئاگره‌كه‌، به‌ڵام سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ 22-7/-2019 به‌هۆی پاشماوه‌ی ئاگرو به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و ته‌قینی (مین و جۆره‌كانی ته‌قه‌مه‌نی) جارێكی تر ئاگره‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداو به‌هۆی سه‌ختی و دژواری شوێنی ئاگره‌كه‌ و مه‌ترسی گیانی و نه‌بوونی كه‌ره‌سه‌ی پێویست،  نه‌توانرا به‌ئاسانی رێگه‌ له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌ بگیرێت.

راشیگه‌یاند: به‌هۆكاره‌ش نزیكه‌ی 20 دۆنم پوش و پاوان و سوتان و زیانی زۆر به‌سروشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌  و له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌  به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان وژینگه‌ی سلێمانی

75.jpg

77.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket