riklam

سیحرى ئاشتى هه‌ورامى

بابەتی گۆڕاو 01:30 PM - 2019-07-23
.

.

سیحرى ئاشتى هه‌ورامى

ـ تۆ چیت هه‌یه‌ رۆڵه‌؟
× هه‌زاران هیوا.
ـ چیتر؟
× پێنج هه‌زارییه‌كى دڕاویش.
***
ـ چى له‌به‌ردایه‌؟
× مانتۆیه‌كى درێژ.
ـ چیتر؟
× هیچ.
***
ـ پشتى به‌ چى قایمه‌؟
× به‌ سه‌ر و زمانه‌ شیرینه‌كه‌ى.
ـ چیتر؟
× گه‌وجێتى خه‌ڵكه‌كه‌ش.
***
ـ به‌چى شێخت نامێنێ؟
× كه‌ له‌ نیوه‌ڕواندا كاره‌با ئه‌بڕێ.
ـ چیتر؟
× كه‌ به‌یانیانیش قردێله‌ ئه‌بڕن.
***
ـ پشكى له‌چیدا هه‌یه‌؟
× نه‌وتى قاچاخ.
ـ چیتر؟
× تیجاره‌تى ده‌رمان.
***
ـ له‌چى په‌شیمانیت؟
× له‌وه‌ى كه‌ كۆلیجم ته‌واو كرد.
ـ چیتر؟
× كه‌ پێشمه‌رگه‌ى كۆنیشم.
***
ـ چى یان نوقسانه‌؟
× شعور.
ـ چیتر؟
× ویژدان.
***
ـ پێویسته‌ چى بزانم؟
× ماستاو.
ـ چیتر؟
× زه‌مكردن.
***
ـ بڕوات به‌چى نى یه‌؟
× ته‌حلیلى موخته‌به‌ره‌كان.
ـ چیتر؟
× ته‌حلیلى سیاسییه‌كانیش.
***
ـ له‌چى تێ ناگه‌ى؟
× زمانى هه‌نگارى.
ـ چیتر؟
× سیحرى ئاشتى هه‌ورامى.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket