riklam

نارنجۆكێك له‌ناو مزگه‌وت پوچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌

جیهان 01:05 PM - 2019-07-23
.

.

له‌مزگه‌وتی شاری دیسبورگ كه‌ گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی هه‌رێمه‌كه‌ی لێیه‌ كه‌سانێكی نه‌ناسراو، نارنجۆكێكیان له‌ ناو مزگه‌وتێك داناوه‌، تیمێكی پۆلیسیش پێش ته‌قینه‌وه‌ی پوچه‌ڵ كرده‌وه‌

 ئه‌وه‌ش پێده‌چێت كاری نازییه‌ نوێیه‌كان بن، چونكه‌ له‌چه‌ند مانگی رابردوودا له‌چه‌ند مزگه‌وتێك وه‌ك له‌شاری میونشن وئیزارلون به‌هه‌مان شیوه‌ نارنجۆكیان دانابوو، به‌ڵام به‌ر له‌ته‌قینه‌وه‌یان به‌تاڵكرابونه‌وه‌، ئه‌و توندڕه‌وانه‌ وا پڕوپاگه‌نده‌ ده‌كه‌ن كه‌گوایه‌ مادام ئیسلامییه‌ رادیكاڵییه‌كان تیرۆر ئه‌كه‌ن ئه‌وانیش تۆڵه‌ی خۆیانیان لێ ده‌كه‌نه‌وه‌ و نایانه‌وێت موسڵمانان له‌ناو ئه‌ڵمانیا دابنیشن و به‌ئازادی مزگه‌وتیان هه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ش حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌توندی ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌و ڕاوه‌دویان ده‌نێت.

شایانی باسه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا 2750  مزگه‌وت هه‌ن و زۆربه‌یان له‌له‌یان وڵاته‌ ئیسلامیه‌كانی وه‌ك سعودیه‌ و توركیا و قه‌ته‌رو كوێت وئیمارات وئه‌فغانستان وئێرانه‌وه‌ باربۆده‌كرێن، جگه‌ له‌ موسڵمانانی میانڕه‌و و ئاینپه‌رست وئاشتیخواز ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌له‌فی وتوندڕه‌وه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وبه‌ناوی ئاینه‌وه‌ باكریان دێنن و توندڕه‌وی تێدا بڵاوئه‌كه‌نه‌وه‌.

PUKmedia  بورهان ئه‌مین-ئه‌ڵمانیا

74.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket