riklam

كۆمسیۆن: ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنین

عیراق 01:00 PM - 2019-07-23
.

.

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق، ئێمه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كاریمان كردووه‌ و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین كه‌ یاساكه‌مان به‌ده‌ست بگات.

ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق تایبه‌ت به‌PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك كۆمسیۆن ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه‌ و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه‌ یاساكه‌ی هه‌مواری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه‌ شه‌وی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندیان كردووه‌ بگات به‌ده‌ستیان.

وتیشی: له‌ئێستادا یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مانه‌ و هه‌ركات به‌ ده‌ستمان بگات به‌پێی ماده‌ و بڕگه‌كانی جێبه‌جێی ده‌كه‌ین , ئێمه‌ داوامان كردبوو كه‌ یاساكه‌ هه‌موار بكرێته‌وه‌ و په‌له‌ بكرێت چونكه‌ كاتمان له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه‌ و ئێمه‌ پێویستیمان به‌ قانوون هه‌یه‌ و هه‌ڵبژاردن به‌ قانوون ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردنیش وتی: كاته‌كه‌ی باشه‌ و كێشه‌یه‌كمان له‌وباره‌یه‌وه‌ نییه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket