riklam

ساڵێك به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت

کوردستان 11:15 AM - 2019-07-23
.

.

ساڵێك به‌سه‌ر هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێت، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند تیرۆرستێكه‌وه‌ ئه‌نجامدراو تێیدا كه‌سێك شه‌هیدكرا.

له‌دوای هێرشه‌كه‌ش له‌وكاته‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، له‌و هێرشه‌دا كه‌سێك شه‌هیدبووه‌و 4 ی تریش له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.

دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی بینای پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی بینای پارێزگای هه‌ولێری راگه‌یاندو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م تیرۆرسته‌كان كه‌ ژماره‌یان سێ چه‌كداربوو، كوژراون و بارودۆخه‌كه‌ش له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ به‌ بارمته‌ گیرابوو برینداربوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداو شه‌هیدبوو.

هه‌مان رۆژ واتا 23-7-2018 تاریق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو: ناسنامه‌ی تیرۆرسته‌كان ناسراون و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرن.


PUKmedia تایبه‌ت

 

66666.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket