riklam

ئۆغڵۆ: به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا وه‌ڵاممان ده‌بێت

جیهان 06:57 PM - 2019-07-22
.

.

توركیا هه‌ره‌شه‌ی كاردانه‌وه‌ی توند ده‌كات له‌ دژی ئه‌مریكاو رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌توانین به‌ هه‌نگاوی هاوشێوه‌ وه‌ڵامی كاره‌ دوژمنگه‌راییه‌كانی ئه‌مریكا بده‌ینه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 22-7-2019،  مه‌ولوت چاوش ئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ لێدانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: له‌ تواناماندا هه‌یه‌ وه‌ڵامی ئه‌مریكا بده‌ینه‌وه‌، رێكاری هاوشێوه‌ ده‌گرینه‌ به‌ر، وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌رمان، پێویست بكات پێ ده‌نێینه‌ ناو بنكه‌ی فرۆكه‌وانی ئینجیرلیك.

بنكه‌ی فرۆكه‌وانی ئینجیرلیك، له‌ شاری ئادانا-ی توركیایه‌و، گرنگترین بنكه‌ی سه‌ربازیی سوپای ئه‌مریكایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، كه‌ وه‌ك تۆڕێكی جیهانی سه‌ربازی به‌كاری ده‌هێنێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی توركیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket