riklam

پیرە: زامدار کەلێنێکی گەورەی خستە ئەدەبی کوردی

ی.ن.ک‌‌ 03:59 PM - 2019-07-22
.

.

سەعدی ئەحمەد پیرە بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرید زامدار هاوخەمی بۆ بنەماڵەکەیان دەردەڕێت.

پرسەنامە...................

بە‌داخ و پە‌ژارە‌یە‌كی زۆرە‌وە‌، ھە‌واڵی كۆچی  دوایی نووسە‌ر و شاعیر و رۆژنامە‌نووس و ھونە‌رمە‌ند كاك(فە‌رید زامدار)م بیست، بە‌مە‌ش ئە‌ستێرە‌یە‌كی دیكە‌ی ئاسمانی ئە‌دە‌بی و ھونە‌ری كوردی كوژایەوە

كاك فەرید ماوەیەكی زۆر ئەندام بوو لە مەكتەبی  ڕاگەیاندن.

دڵنیام جگە‌ لەمنیش ئە‌م ھە‌واڵە‌ ھە‌موو ئە‌و دۆست و ئازیزانە‌شی خە‌فە‌تبار كردووە‌ كە‌ رۆژێك لە‌رۆژان لە‌نزیكە‌وە‌ كاك فە‌ریدیان ناسیبێت، بە‌ڵام بۆ من خە‌م و ئازارێكی یە‌كجار قورسە‌، چونكە‌ كاك فە‌رید زامدار جگە‌ لە‌ ئاشنایە‌تیم بە‌ بە‌رھە‌مە‌ ئە‌دە‌بی و ھونە‌ریە‌كانی،  دۆستێكی دێرین و ھاورێیە‌كی ئازیزم بوو، مێژوویە‌كی دوور و درێژ و پڕ لە‌یادگاریمان لە‌ قۆناغە‌ جیاوازە‌كانی تە‌مە‌ن بە‌یە‌كە‌وە‌ بە‌ڕێكردووە‌، ساڵانێكی زۆریش وە‌ك ئە‌ندامی مە‌كتە‌بی پە‌یوە‌ندیە‌كانی (ی ن ك) وە‌ك كادیرێكی شارە‌زا دلسۆزانە‌ كاری كردووە‌، بە‌م كۆچە‌ی ھە‌موومان دڵگرانین و كە‌لێنێكی گە‌ورە‌شی خستە‌ نێو بواری ئە‌دە‌بی و ھونە‌ری كوردی.

ئە‌گە‌ر چی كاك فە‌رید زامدار بە‌جە‌ستە‌ ماڵئاوایی كرد، بە‌ڵام بە‌رھە‌مە‌ ھونە‌ری و ئە‌دە‌بیە‌كانی و  یادگاریە‌ شیرینە‌كانی ھە‌میشە‌ لە‌ دڵ و دە‌روونی ھە‌موو لایە‌كمان بە‌زیندوویی دە‌مێنێتە‌وە‌.

رۆحت شاد و ئارام كاكە‌ فەرید  زامدار، سە‌بووریش بۆ كە‌س و كار و خزمان و دۆستان.

انا لله و انا اليه راجعون

براتان:
سەعدی ئە‌حمە‌د پیرە
ئە‌ندامی مە‌كتە‌بی سیاسی و
لێپرسراوی مە‌كتە‌بی پە‌یوە‌ندییە‌گشتییە‌كانی ی ن ك

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket