riklam

سبەینێ بەغدا مووچە دەنێرێت

ئابوری 03:55 PM - 2019-07-22
.

.

وابڕیارە سبەینێ پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت دواکەوتنی مووچە بەهۆی هەندێ کاری ناو وەزارەتەوە بووە.

لەو بارەیەوە د. بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە PUKmedia ی رایگەیاند: وابڕیارە سبەینێ ٢٣-٧-٢٠١٩ پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە بنێردرێت.

وتیشی: دواکەوتنی مووچە تەنها بەهۆی هەندێ کاروباری ناو وەزارەتی داراییەوە هەبووە و هیچ هۆکارێکی تر نییە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی پشت بەو بڕە پارەیە دەبەستێت کە لە بەغداوە بۆ هەرێم رەوانە دەکرێت و بەهۆی نەناردنی ئەو پارەیەش دابەشکردنی مووچە بەرەو خاوبوونەوە چووە.


PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket