riklam

ئه‌گه‌ر كورد بونایه‌

بابەتی گۆڕاو 02:02 PM - 2019-07-22
.

.

ئه‌گه‌ر كورد بونایه‌

حه‌مدى به‌گى ساحێبقڕان له‌ خۆیه‌وه‌ ناڵێ قیمه‌تى ئه‌شیا به‌ جێگه‌یه‌. ئه‌مه‌ هه‌قیقه‌تێكه‌ هه‌موو رۆژێ چززه‌ له‌ لووتمان هه‌ڵده‌سێنێ و بیرمان ئه‌خاته‌وه‌ كه‌ جوگرافیا دایه‌گه‌وره‌ى ته‌ئریخه‌ و كێ تۆ زۆر به‌ موهیمى ئه‌زانى ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستان بوایه‌ نه‌وعێكى تر ده‌رئه‌چوو.
مه‌سه‌له‌ن بۆ نموونه‌:
ته‌ها حسێن: له‌ مه‌ولووى ژناندا قورئانیان پێ ئه‌خوێند.
بریجیت باردۆ: كاكه‌ شێخێك ئه‌یكرد به‌ سكرتێره‌ى خۆى.
ئه‌دیسۆن: په‌یژه‌ى دائیره‌ى كاره‌بایان پێ هه‌ڵ ئه‌گرت.
پاولۆ كۆیلۆ: پاره‌ى سێصه‌د چوارسه‌د چاى چایخانه‌ى شه‌عب قه‌رزار ئه‌بوو.
ئیدوارد سنۆیدن: له‌ ئیستیعلاماتى پاك ستى ئه‌یانكرد به‌ حه‌ره‌س.
شه‌جه‌ریان: ئه‌یانبرد بۆ گه‌عده‌.
مادام كۆرى: له‌ مه‌كته‌ب ده‌ریان ئه‌هێنا و ئه‌یاندا به‌ كوردێكى سه‌له‌فى له‌ نه‌رویج.
مێركڵ: ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ى ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ى مه‌گه‌ر ده‌موچاوى ژنانى هه‌ڵگرتایه‌.
پۆتین: به‌هۆى ناوه‌كه‌یه‌وه‌ شێتیان ئه‌كرد.
محه‌مه‌د ماغوت: بیرى سوورى ى لێ ئه‌دا.
ئاده‌م سمیس: له‌ ئیداره‌ى گشتى ئه‌بوو به‌ لیجنه‌ى موشته‌ریات.
ستیڤن هاوكینگ: له‌ فولكه‌كه‌ى مه‌جیدبه‌گ سواڵیان پێ ئه‌كرد.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket