riklam

سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم كۆچی دوایی كرد

جیهان 10:35 AM - 2019-07-22
.

.

یوكیا ئه‌مانۆ به‌رپرسی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم كۆچی دوایی كرد.

كه‌مێك پێش ئێستا ئاژانسه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، یوكیا ئه‌مانۆ  به‌رپرسی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم  له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

پێشتریش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ مانگی 3ی ئه‌مساڵه‌وه‌ وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێنا.

یوكیا ئه‌مانۆ ساڵی 1947 له‌ ژاپۆن له‌دایك بووه‌ و به‌شی یاسای زانكۆی تۆكیۆی تەواوكردووە، ساڵی 1972 له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن ده‌ست به‌كار بووه‌ و له‌ ساڵی 2001 یش وه‌ك نوێنه‌ری ژاپۆن له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كاری كردووە، له‌ ساڵی 2009 بووه‌ته‌ سكرتێری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket