riklam

ناتۆ ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بەریتانییەکە دەکات

جیهان 10:03 PM - 2019-07-21
.

.

ناتۆ ئیدانەی دەستنبەسەرداگرتنی کەشتییە بەریتانییەکە دەکات لەلایەم ئێرانەوەو داوای ئازادکردنی دەکات.

لە راگەیەندراوێكدا هاوپەیمانی ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ ئاماژەی بە دەستبەسەركردنی كەشتییەكی بەریتانیی لەلایەن ئێرانەوە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا كردووە و داوای لەو وڵاتە كردووە، دەستبەجێ ئەو  كەشتییە ئازاد بكات.

ناتۆ لە راگەیەنراوەكەدا ستایشی هەوڵەكانی بەریتانیای بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە لەڕێگەی دیالۆگەوە كردووە.

ئێوارەی 19ی تەمموزی 2019‌، سوپای پاسدارانی ئێران بە بیانوی ئەوەی كەشتییە بەریتانییەكە خۆی كێشاوە بە بەلەمێكی راوكردندا دەستبەسەركراوە، ڕوداوەكە كاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەریتانیاش پاساوەكەی ئێرانی رەتكردۆتەوە.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket