riklam

شاناز برایم ئەحمەد پێشوازی لەفۆتۆگرافەران دەكات

ی.ن.ک‌‌ 05:03 PM - 2019-07-21
.

.

ئەمڕۆ 21-7-2019 خاتوو شاناز برایم ئەحمەد لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، پێشوازیكرد لە گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا.

لەدانیشتنێكدا سەرپەرشتیار و ئەندامانی گروپەكە لەگەڵ باسكردنی ئەزموون و كار و چالاكییەكانیان رایانگەیاند: گروپەكەیان بەئامانجی ناساندن و بەدۆكیۆمێنتكردنی سروشت و كەلتور و كەلەپوری كوردی و بەرەو پێشبردنی توانای ئەو گەنجانەی كاری فۆتۆگرافی دەكەن دامەزراندوە.

لەو دیدارەدا، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەبینین و گوێبیستبوونی لە بەرهەمی هەمەجۆری گروپەكە، داوایكرد لەداهاتوودا پەرەی زیاتریش بەچالاكییەكانیان بدەن و بازنەی ئەركەكانیان بۆ گرنگیدان بەتوێژی گەنجان و ژنانیش فراوانتر بكەن.

لەبەشێكی دیكەی گفتوگۆكەدا، سەرپەرشتیار و ئەندامانی گروپەكە، باسیان لەنوێترین كاریان كرد كەبریتییە لە كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی بۆ خانمانی باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەژێر ناونیشانی ( شەبەنگی چاوی سروشت نیگای خانمان بۆ سروشت و جوانی ) بەبەشداری ٤٧ خانمی فۆتۆگرافەر و هاوكات بانگهێشتی خاتوو شاناز - یان كرد بۆ بەشداریكردن لەپێشەنگاكەیاندا.

لەكۆتایی دیدارەكەشدا، ئەندامانی گروپەكە هەر یەكێكیان فۆتۆیەكی خۆی پێشكەشی خاتوو شاناز كرد.
گروپی فۆتۆگرافەرانی گەڵا، لەیەكەم رۆژی پایزی ساڵی ۲۰۱۸ەوە دامەزراوەو تائێستا نزیكەی ۱۰۰ فۆتۆگرافەر ئەندامی گروپەكەیە لەناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket