riklam

دیوانێكی نوێى كه‌ژاڵ ئیراهیم خدر بڵاو ده‌بێته‌وه‌

کتێب 12:16 PM - 2019-07-21
.

.

نوێترین دیوانی شاعیر خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له‌ژێر ناوی" شه‌وه‌ تاریكه‌كانی ژیان خه‌م ده‌نووسنه‌وه‌" چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕێبوار محه‌مه‌د یوسف تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: زۆربه‌ی شیعره‌كانی  ئه‌م دیوانه‌ نوێیه‌ی شاعیری كۆچكردوو كه‌ژال تازه‌ن و هه‌ندێكیشیان پێشتر بڵاو كراونه‌ته‌وه‌.

وتیشی: دیوانه‌كه‌ له‌لایه‌ن گرووپی ڕۆشنبیری گوڵیار چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

كۆچكردوو خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ساڵی 1968 له‌شاری قه‌ڵادزێ له‌ دایكبووه‌ و ساڵی 2018 له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووه‌ و خاوه‌نی 22 دیوان و نامیلكه‌یه‌، زۆربه‌ی شیعره‌كانی به‌ زمانه‌كانی فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، رووسی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی. زیاتر له‌ 140 شیعری كراون به‌عه‌ره‌بی.

ناوی دیوان/ شه‌وه‌ تاریكه‌كانی ژیان خه‌م ده‌نووسنه‌وه‌

ناوی شاعیر/ كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر

ساڵی چاپ/ 2019

تیراژ/ 500 دانه‌

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket