riklam

سه‌رۆك وه‌زیران پۆستێكی نوێی به‌ئاشتی هه‌ورامی ده‌به‌خشێت

ئابوری 11:34 AM - 2019-07-21
.

.

به‌ فه‌رمانێكی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاشتی هه‌ورامی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا كرایه‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری وزه‌.

له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ كاروباری وزه‌ دیاریكراوه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌:


1. به‌دواداچووانی جێبه‌جێكردنی بڕیار و راسپارده‌ و سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عیراق له‌ بواری نه‌وت و غاز، به‌پێی ماده‌ی شه‌شه‌م له‌ یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق، ژماره‌ 22 ساڵی 2007 به‌راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.


2. پێشكه‌شكردنی راسپارده‌ به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ بواری وزه‌دا

3. هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بواری وزه‌ له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – عێراق

 

4.به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ تایبه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ پێی راده‌سپێردرێت له‌ بواری وزه‌دا

5. ئاماده‌بوونی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی نه‌وت و غاز به‌پێی ماده‌ی چواره‌م له‌ یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره‌ 22 ساڵی 2007 ، داڕشتنی به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان.


PUKmedia تایبه‌ت

55555.jpg

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket