riklam

سلێمانی..یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی سازده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 10:36 AM - 2019-07-21
.

.

بڕیاره‌ له‌ڕۆژی جیهانی شانۆدا له‌ ڕۆژی 27ی ئازاری 2020دا یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئێواره‌ی 20ی ته‌موزی 2019 له‌ سینه‌ما سالم له‌شاری سلێمانی، كۆمپانیای مه‌سیتی فیلم و ناوه‌ندی شانۆی تاڤ، مه‌راسیمی راگه‌یاندنی یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییان سازكرد.

زه‌ریا سامی، ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ راگه‌یاند: واده‌ی ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند داواكارییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و ھۆڵانه‌ی له‌شاری سلێمانیدا ھه‌یه‌ ھیچیان ستانداری جیھانی نین بۆ ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵێكی جیھانی، بۆیه‌ سه‌ره‌تا ده‌بێت ھۆڵه‌كانی شانۆ رێكبخه‌نه‌وه‌.

ناوبراو رونیكرده‌وه‌: ھه‌وڵده‌ده‌ن فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ساڵی ئاینده‌دا له‌رۆژی جیھانی شانۆدا كه‌ ده‌كاته‌ 27ی ئازار ساز بكه‌ن و ره‌نگه‌ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ نه‌توانێت سه‌رجه‌م خه‌مه‌كانی شانۆكاران بڕه‌وێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت بۆ به‌ره‌و پێشبردنی بواری شانۆ له‌كوردستان.

هه‌ر له‌ كاتی مه‌راسیمه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ چه‌ند هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌ك كه‌ رۆڵیان له‌پێشخستنی شانۆدا هه‌بووه‌.

PUKmedia شكۆ كه‌ناری
وێنه‌/ حه‌مه‌ عومه‌ر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket