riklam

قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی باسرمه‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:44 AM - 2019-07-21
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی سنووری باسرمه‌ی كرد و به‌ڵێنیدا، كه‌ به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان داواكاریه‌كانی دانیشتوانی سنووره‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن.

ئاسۆس عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 6رێكخستنی سۆران، هاورێ له‌گه‌ڵ  جێگرانی مه‌ڵبه‌ند و ژماره‌یه‌ك دیكه‌ له‌ كارگیر و كادرانی سنووره‌كه‌، له‌باره‌گای كۆمیته‌ی رێكخستنی باسرمه‌ پێشوازیان له‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌فدی یاوه‌ری كرد، كه‌ پێكهاتبوون له‌ حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم و د.دارا وه‌زیری پلاندانان و ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند له‌راپۆرتێكدا پێویستییه‌كانی سنووری ناحیه‌ی باسرمه‌ی خسته‌ به‌رده‌م قوباد تاڵه‌بانی و یاوه‌رانی و داوایكرد له‌وكابینه‌یه‌دا داواو داخوازی و پڕۆژه‌ پێویسته‌كانی سنووره‌كه‌  له‌به‌رچاو بگرن و قوباد تاڵه‌بانی-یش به‌ڵێنی به‌دانیشتوانی باسرمه‌دا داواكاریه‌كانیان به‌هه‌ند هه‌ڵده‌گرن و به‌هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن.

PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket