riklam

ئه‌مریكا ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌خاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

جیهان 08:52 AM - 2019-07-21
.

.

ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌خاته‌ باری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
 
ئه‌و بڕیاره‌ كاریگه‌ری ته‌واو له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی دیكه‌ی وڵاتان دروستده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش ساڵی 2010، به‌ریتانیا بڕیاری به‌زۆره‌ملێ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یدا كه‌ داوانامه‌كانیان ڕه‌تكرابوونه‌وه‌ دواتر زیاتر له‌ 11 وڵاتی دیكه‌ ده‌ستیان به‌ناردنه‌وه‌ی به‌زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران كرد .

به‌گوێره‌ی دوا زانیاریی نزیكه‌ی 600 ھه‌زار كه‌س له‌مساڵانه‌ی دوایدا خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌ ئه‌وروپا داوای مانه‌وه‌یان پێشكه‌شكردوه‌، له‌كۆی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌شێكی زۆریان داوانامه‌كانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌ونه‌ ژێر ھه‌ڕه‌شه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كار بۆ په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ن و له‌ھه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌و بڕیاره‌ بكه‌ن، به‌تایبه‌ت ڕێكخراوی (ھارد لاند)ی ئه‌مریكی و ده‌زگای لوتكه‌".

 PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket