riklam

ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكا: ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یكات ته‌نها نمایشه‌

جیهان 06:02 PM - 2019-07-20
.

.

 ئه‌فسه‌رێكی ھه‌واڵگریی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت ھێز و توانای خۆیان نمایش بكه‌ن و جه‌نگیان ناوێت.

ژه‌نه‌راڵ رۆبێرت ئاشڵی جونیۆر، ئه‌فسه‌ر له‌ھه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ وته‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندێكی سه‌ربازیی ساڵانه‌ كه‌ له‌ ویلایه‌تی كۆڵۆرادۆی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگری به‌ریتانیا له‌ گه‌روی ھورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ رایگه‌یاند: راگرتنی ئه‌و كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌ چاوه‌ڕوانكراو بووه‌، كاردانه‌وه‌یه‌ك بووه‌ به‌رامبه‌ر راگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتھه‌ڵگری ئێران له‌ جه‌به‌ل تاریق.

 ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت ھێزو توانای خۆیان نمایش بكه‌ن و جه‌نگیان ناوێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket