riklam

سوپاسنامەی بنەماڵەی سەعدی ئەحمەد پیرە

ی.ن.ک‌‌ 06:01 PM - 2019-07-20
.

.

بنەماڵەی سەعدی ئەحمەد پیرە لەبەرامبەر بەشداریكردنی بەرپرسانی حكومی و حزبی و خەڵكی كوردستان لە پرسە و بەخاكسپاردنی خاتوو ( هینریتا) ی هاوسەری، سوپاسنامەیەكیان ئاڕاستە دەكات.

دەقی سوپاسنامەكە...

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ...
 
بەناوی خۆم و بنەماڵەکەمانەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بەرپرسانی حکومی و حزبی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومی و حزبی عیراق و نوێنەری نێردەی نەتەوەیەکگرووەکانی هەرێمی کوردستان و کونسڵ و دیبلۆماتکارانی ووڵاتان لە هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حزبی حزبە کوردستانییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و کەسایەتییە ئاینی و کۆمەڵایەتی و عەشایەرەکانی کوردستان و عیراق و سەرجەم فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم بەهەموو نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانەوە ، چ لە کاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی لە ووڵاتی نەمسا ، چ لە  ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەشداربوون لە پرسەی خاتوو (هێنرێتا)ی هاوسەرم .
هاوکات سوپاس پێزانینمان بۆ هەموو ئەو دۆست و ئازیزانەش هەیە کە بە رێگەی تەلەفۆن و نامە و ئیمەیڵ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە هاوخەمی خۆیان نیشاندا و بەشێکی زۆر لە خەم ئازارەکانی ئێمەیان کەم کردەوە ، سوپاسی دڵسۆزی و وەفاداری هەموو لایەکتان دەکەین .
 
 
سەعدی ئەحمەد پیرە
ئاکۆ پیرە
تارا پیرە

PUKmedia  دەرباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket