riklam

زه‌ریف: ئامانجی ئه‌مریكا دروستكردنی ئاژاوه‌یه‌ له‌ كه‌نداو

جیهان 03:46 PM - 2019-07-20
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو بكات.

محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له‌ كه‌نداو ڕووده‌ده‌ن ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئێرانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو ھۆكاره‌كه‌ ئه‌مریكایه‌ كه‌ ده‌ست له‌كاروباری ناوچه‌كه‌ وه‌رده‌دات و ئامانجیشی دروستكردنی ناكۆكییه‌ له‌ نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو.

وتیشی: ھه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر ئێران  له‌كه‌نداو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌ئێران پابه‌ندبوونی به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.

زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مریكا له‌ دووری 6 ھه‌زار میله‌وه‌ ھاتووه‌ بۆ دروستكردنی ناكۆكی و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌ش نایاسایی و پێشێلكردنی رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket