riklam

فه‌ڕه‌نسا پشتیوانی خۆی بۆ به‌ریتانیا دووپاتده‌كاته‌وه‌

جیهان 03:19 PM - 2019-07-20
.

.

ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نسا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند: داوا له‌ ئێران ده‌كه‌ن كه‌شتییه‌ نه‌وتھه‌ڵگره‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنشینه‌كانی ئازاد بكات.

وتیشی: په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری گرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا مه‌ترسیدار ده‌بێت و كۆسپ و به‌ربه‌ست بۆ ھه‌موو ئه‌و ھه‌وڵانه‌ دروست ده‌كات كه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا خراونه‌ته‌گه‌ڕ.

وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی فه‌ڕه‌نساش پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ به‌ریتانیا دوپاتكردووه‌ته‌وه‌و داوای ئازادكردنی ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌وتھه‌ڵگره‌ی كردوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket