riklam

هاوڕێیانی ئارامی رۆح کۆنسێرتێکیان ئەنجامدا

ئەدەب وهونەر 11:33 AM - 2019-07-20
.

.

بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و هونەرمەندان و رۆشنبیران و کەسایەتییەکانی هەولێر و کۆیە، چوارەمین کۆنسێرتی هاوڕێیانی ئارامی رۆح پێشکەش کرا.

لە دەستپێکی کۆنسێرتەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی وتەی بەخێرهێنانی پێشکەش کرد و ستایشی رۆڵی هونەرمەندانی کۆیەی کرد، لە بواری هونەردا، هیواشی خواست ئەم کۆنسێرتە مایەی ئاسوودەیی ئامادەبووان و گوڕ و تینێکی تازەش بێ بۆ ئەم گرووپە هونەرییە.

ئینجا سەرپەرشتیاری گرووپەکە هونەرمەند ئارەزوو ئیسماعیل لە وتەیەکیدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد بۆ گوێگرتن لەم کۆنسێرتەی موزیک و گۆرانی و هیواشی خواست لایەنی پەیوەندیدار هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری هونەرمەندان بێ و ئەم ئێوارە کۆنسێرتەش مایەی رەزامەندیی ئامادەبووان بێ.

ئینجا کۆنسێرتەکە بە چەندین گۆرانی و پارچە موزیکەوە دەستی پێکرد.

دواتر  لەلایەن بەڕێز  د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیرییەوە مۆڵەتی فەرمیی کارکردن بە گرووپەکە درا، ئینجا لەلایەن بەڕێز د. وەلی مەحموود سەرۆکی زانکۆی کۆیە رێزلێنان پێشکەش بە گرووپەکە کرا.

شایانی باسە کە بەشی رۆشنبیری و هونەری کۆیە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئەم چوارەمین کۆنسێرتەی هونەرمەندانی کۆیەی ساز کردبوو.


PUKmedia کاوە عەبدوڵڵا_کۆیە 

٣٢.jpg

١.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket