riklam

نونو

بابەتی گۆڕاو 11:30 AM - 2019-07-20
.

.

نونو
× ئێمه‌ ئه‌و میلـله‌ته‌ین كه‌ قایشى سه‌لامه‌تى له‌ ترسى مرور ئه‌به‌ستین.
× كوردستان وێرانه‌یه‌ و ئێمه‌ش داروپه‌ردووه‌كه‌ى.
× سه‌لـلاجه‌كه‌مان له‌ عه‌قڵى مه‌سئول ئه‌چێ، یان هیچى تیا نى یه‌ یان پڕه‌ له‌ شتى ئێكسپایه‌ر.
× ئه‌ڵقه‌ توركییه‌كان یارى به‌ ئه‌قڵمان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رنامه‌ سیاسى یه‌ كوردییه‌كان تێ ى ئه‌ڕین.
× كاڵه‌كێك به‌ بێ ترش و خوێ نه‌خورێ كاڵه‌ك نى یه‌ كالیاره‌.
× كه‌س له‌و ژنه‌ عه‌سه‌بیتر نى یه‌ كه‌ ئه‌یه‌وێ به‌ ته‌له‌فون نهێنى كه‌سێك په‌خش بكات و وه‌حده‌ى پێ نى یه‌.
× له‌و نوره‌دینه‌ ئه‌چم كه‌ ره‌قه‌مى پێڵاوه‌كه‌ى چل و چواره‌ كه‌چى پێ ى ئه‌ڵێن نونو.
× قسه‌ى حه‌ق به‌ڵام ناشیرین: باوكت ئیشاره‌ت بكات بۆ ناوگه‌ڵى و بڵێ هه‌مووتان له‌مه‌ بوون.
× له‌ ئافره‌ت موهیمتر نى یه‌، ئه‌توانێ مناڵ گه‌وره‌ بكات و پیاوى زلیش مناڵ بكاته‌وه‌.
× مه‌سئوله‌ خراپه‌كان دوان و سیان نین به‌ڵكو له‌هه‌موو نه‌وعه‌ خراپێك دوان سیانێكمان هه‌یه‌.
× تۆ بیرى لێ بكه‌ره‌وه‌ زۆر هه‌زه‌لى یه‌، به‌ نیسبه‌ت سویدى یه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌جنه‌بیین.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket