فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.. فڕین به‌سه‌ر ئاسمان و ناوبانگدا
ریپۆرتاژ 11:28 AM - 2019-07-20.
ئه‌گه‌رچی بواری فڕۆكه‌وانی له جیهاندا مێژوویه‌كی دوور و دێژی هه‌یه و عێراقیش نزیكه‌ی 80 ساڵی له‌و بواره‌دا به‌ڕێكردووه كه هه‌رچه‌نده بۆ میلله‌تی كورد به‌هۆی سه‌ركوتكردن و مه‌حروم كردنمان له بواری فڕۆكه‌وانی و فڕۆكه‌خانه‌دا له لایه‌ن ڕژێمه یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كانی عێراق فڕۆكه‌خانه ببووه خه‌ونێك به‌ڵام له‌سایه‌ی خۆڕاگری و به‌رده‌وامی له هه‌وڵ و تێكۆشان 14ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 20-7-2005 بۆ دواجار ئه‌و خه‌ونه بووه ڕاستی و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن (سه‌رۆك مام جه‌لال) كرایه‌وه‌و هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی تێدا نیشته‌وه و ئیدی ئه‌م دامه‌زراوه گرنگه بووه هۆی ئاوه‌ڵابوونی ده‌رگاكانی ووڵاتانی جیهان له ڕووی (ئابووری و سیاسی و دیپلوماسی و بازرگانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری و گه‌شت و گوزار و.....هتد) به‌ڕووی كوردستاندا .
له‌و باره‌یه‌وه دانا محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كورته، به‌ڵام توانراوه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌نگاوی گه‌وره بنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌فتانه 140 گه‌شتی لێوه ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مه جگه له‌گه‌شته ناوخۆیيه‌كان.
وتیشی: له‌ئێستادا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بووه‌ته ده‌روازه‌یه‌كی سنووری گرنگ بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌فتانه چه‌ندین فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر له وڵاتانه‌وه دێنه فڕۆكه‌خانه‌كه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
راشیگه‌یاند: رۆژبه‌رۆژ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ستده‌هێنێت، له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یه‌كه‌می عیراقه‌و له‌پێشه‌نگیدا ماوه‌ته‌وه.
له‌م یاده مێژووییه‌شدا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و دڵسۆزانه بكه‌ین كه هه‌وڵیاندا له‌پێناو دانانی به‌ردێك له‌سه‌ر به‌ردێك بۆ به‌ئامانج گه‌یاندن و دروستكردنی ئه‌م دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاریه‌ی گه‌له‌كه‌مان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، مایه‌ی شانازییه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌ته‌مه‌نێكی كورتیداو له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ران و لێپرسراوان و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی توانیان ماندوونه‌ناسانه و دڵسۆزانه بیگه‌یه‌ننه ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی ئێستا كه ببێته جێگه‌ی تێڕوانینی نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناوخۆییه‌كانی عێراق له بواری فڕۆكه‌وانیدا و گه‌واهیده‌ری بڵندی ئاستی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی ئه‌م فڕۆكه‌خانه‌یه بن و له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه و به‌یه‌كه‌مین فڕۆكه‌خانه له‌سه‌ر ئاستی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق ناوزه‌ندی بكه‌ن.
له‌كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا ئه‌وه‌شهاتووه، هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته ته‌نها له‌كاتی به‌ڕێكردنی گه‌شته‌كانیاندا له‌بیری فڕۆكه‌خانه‌دا نه‌بن و گرنگی فڕۆكه‌خانه و ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی كاركردن له‌م دامه‌زراوه‌یه‌داو ماندووبون و پشوو درێژی فه‌رمانبه‌رانی له‌هه‌موو كات و ساته‌كاندا به‌هه‌ند وه‌ربگرن.
PUKmedia ئا / دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
11:11 AM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو دەکات
09:47 PM - 2024-04-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
03:07 PM - 2024-05-01
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
10:50 AM - 2024-05-01
کوردستان قەرزاری دەستی کرێکارانە
09:58 AM - 2024-05-01
چوار فراکسیۆنی کوردستانی دژی دواخستنی هەڵبژاردنن
06:19 PM - 2024-04-30
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی :بەگژ هەر هەوڵێکی ناڕەوای دواخستنی هەڵبژاردندا دەچینەوە
کوردستان 08:38 PM - 2024-05-01 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەیەک دەکات
پرسەنامە 06:11 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌رسه‌لان بایز هه‌مووكات قه‌ڵه‌م و ده‌نگێكی راستگۆ بووه
ی ن ک 05:29 PM - 2024-05-01 -
وتەبێژی کۆمسیۆن: ئامادەکاریەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە
کوردستان 03:07 PM - 2024-05-01 -
گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم به 2 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت
کوردستان 01:35 PM - 2024-05-01 -
سەرۆک بافڵ: کرێکاران پایەیەکی سەرەکی کۆمەڵگەن
کوردستان 01:05 PM - 2024-05-01 -
قوباد تاڵەبانی: کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی مافی کرێکاران
کوردستان 11:11 AM - 2024-05-01 -
رێواز فایه‌ق: نابێت ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستبده‌ین
کوردستان 10:50 AM - 2024-05-01