riklam

به‌ریتانیا داوای ئازادكردنی كه‌شتییه‌كانی له‌ئێران ده‌كات

ئابوری 10:44 AM - 2019-07-20
.

.

سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوو كه‌شتی نه‌وتی به‌ریتانیای له‌ ئاوه‌كانی كه‌نداو راگه‌یاندو به‌ریتانیاش داوای ئازادكردنیان ده‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌و دوو كه‌شتییه‌ به‌نایاسایی نه‌وتیان گواستوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا جێرمی هه‌نتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت ، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوو كه‌شتیمان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ جێگای قبوڵ نیه‌ و ده‌شڵێت، له‌هه‌وڵداین بۆ ئازادكردنی ئه‌و دو كه‌شتییه‌.

راشیگه‌یاند: زۆر نیگه‌رانین له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوو كه‌شتی وڵاته‌كه‌مان و له‌ئێستادا به‌نیازین به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین بۆ تاوتوێكردنی ئه‌وه‌ی چی بكه‌ین بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ ئه‌و دوو كه‌شتییه‌ رزگار ئازاد بكه‌ین.

دوێنێ هه‌ینی سوپای پاسدارانی كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری سه‌ربه‌ كۆمپانیاكانی به‌ریتانیادا گرتووه‌ كه‌ یه‌كێكیان ئاڵای لیبریای پێوه‌بووه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان هه‌ڵگری ئاڵای به‌ریتانیا بووه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به‌ریتانیا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران له‌گه‌روی هورمز و پاش چه‌ند رۆژێك كارمه‌ندانی كه‌شتییه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه‌ ئازاد كران.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket