riklam

زه‌ریف: هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان ئاڵۆزكردوه‌

جیهان 04:43 PM - 2019-07-19
.

.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی له‌ ناوچه‌یه‌كی ده‌ریایی بچوكی وه‌ك گه‌رووی هورمزدا دروست بووه‌ ڕووداوی نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاشیگه‌یاند ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی ناوچه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ دابین ده‌كرێت نه‌ك به‌ كڕینی ئاسایش له‌ هێزێكی ده‌ره‌كی.

ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك كه‌ بكرێته‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ڕاشیگه‌یاند زیادبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ی كه‌نداو ئاسایش وسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ئاڵۆز ده‌كات.

لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای ئه‌و هێرشانه‌ دێت كه‌ له‌مانگی ئایاری ڕابردوودا كرانه‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی بازرگانی  له‌ كه‌نداوی عومان و ئه‌مریكاو سعودیه‌ ئێرانیان به‌ تێوه‌گلان له‌و هێرشانه‌ تۆمه‌تبار كرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket