riklam

سه‌نته‌ری گه‌نجانی كۆیه‌ ماڵێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجان

هەمەرەنگ 03:53 PM - 2019-07-19
.

.

ساڵانه‌ له‌وه‌رزی هاویندا له‌ به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی توانای گه‌نجان، هه‌میشه‌ سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌كاروچالاكییه‌كانی جگه‌له‌وه‌ی هه‌میشه‌ خانمان پێشه‌نگ بوون له‌ داهێنان و حه‌زو خولیایان هه‌یه‌ بۆ فێربوون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه‌ بۆ جاری دووه‌م ده‌رگای فێربوونی بڕین و دروومانی به‌ڕووی خانماندا كرده‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ یه‌كه‌م وانه‌ی خولی دووه‌می هاوینه‌ بۆ فێربوون له‌ بواری بڕین و دروومان خوێنرا وه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو سوودمه‌ندان به‌ گشتی ڕوویان كردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كۆیه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئامانج و هیواو خه‌ونه‌كانیان ، ئه‌میر بابان لێپرسراوی سه‌نته‌ری گه‌نجانی كۆیه‌ به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا ( 37 ) خانم به‌شداری خولی دووه‌می فێربوونی بڕین و دروومانیان كردووه‌ .خولی فێربوونی شێوه‌كاری بۆ 20 گه‌نجی كوڕ وكچ و كوڕ كردووه‌ته‌وه‌.

له‌م پشووی هاوینه‌دا له‌خزمه‌تكردن و چالاكی نه‌وه‌ستاوین به‌رده‌وام گه‌نجانی كۆیه‌ی له‌ ئامیز گرتوه‌ بێ جیاوازی، به‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ له‌به‌رواری 17-6-2019 ده‌ستیپێكردوه‌ .

ڕۆژانه‌ (426) گه‌نج له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌شداری ئه‌م خولانه‌ده‌كه‌ن، خولی زمانی( عه‌ره‌بی٫ ئینگلێزی ٫فارسی٫ توركی) خولی موزیك پێك هاتوه‌له‌ (گیتار ٫ساز ٫عود٫ ئیقاع٫ عود ٫پیانۆ ٫كلانرێت٫ڤیۆلا) خولی وه‌رزشی بریتیه‌له‌ (له‌ش جوانی كوڕان وكچان، كۆنگفۆ، جمناستیك، تێنسی سه‌رمێز، شه‌تره‌نج) خولی فێربوونی پیشه‌ بریتیه‌ له‌ سه‌رتاشی، ئاراشگا، دورمان، به‌ستان وچاككردنی سپلێت، چاككردنی كاره‌بای ماڵان و باڵه‌خانه‌كان ، به‌ستنی سیستمی ئاوه‌ڕۆ).
وتیشی: له‌ئێستادا،
-خولی موزیك (71) گه‌نج له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ژدارن
-خولی فێربونی هونه‌ری شێوه‌كاری (34) گه‌نج و
-خولی فیربونی سه‌رتاشی (35) گه‌نج و
-خولی فێربونی بڕین ودرومان تایبه‌ت به‌ خانمان (35) خانم و
-خولی فێربونی كاره‌باو سپلیت (14) گه‌نج و
-خولی ڕه‌شاقه‌ی خانمان (36) خانم و
-خولی تێنس (15) گه‌نج و
-خولی له‌ش جوانی كوڕان (24) گه‌نج و
-خولی كۆنغ فۆو جمناستیك (70) گه‌نج و
-خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی (102) گه‌نج په‌ژداری خوله‌كانیان كردووه‌ وبه‌رده‌وام ده‌بین له‌كارووچالاكی.


PUKmedia كاوه‌ عه‌بدوڵڵا/ كۆیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket