riklam

خورماتوو.. خۆبه‌خشێك دیواری خوێندنگاكانی شار ده‌نه‌خشێنێت

هەمەرەنگ 03:10 PM - 2019-07-19
.

.

خۆبه‌خشێك له‌قه‌زای خورماتوو، له‌كاتی پشوی هاویندا دیواری خوێندنگاكان به‌ وێنه‌و پیتی ره‌نگاو ره‌نگ ده‌نه‌خشێنێت.

عومه‌ر ئاواره‌ خۆش نوسێكی خۆبه‌خشه‌ دانیشتوی قه‌زای خورماتووه‌ له‌ دوای ته‌واو بوونی وه‌رزی خوێندن هه‌ڵده‌ستێت به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی جیاوازی خورماتوو به‌ بۆیه‌ كردنی پۆله‌كان و دیواری قوتابخانه‌كان و نوسینی پیته‌كانی ئه‌لف و بێ و چه‌ندین دروشمی تری جیاواز كه‌ سه‌رنجی خوێندكاران ڕابكێشی به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ربی به‌ ڕه‌نگا و ڕه‌نگ.

ئاواره‌ بۆ PUKmedia دواو وتی: ئه‌م كاره‌ی من ده‌بێته‌ هۆی به‌ره‌وپێش بردنی خوێندن به‌ تایبه‌ت بۆ خوێندكاره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌ تازه‌ ده‌چنه‌ قوتابخانه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket