riklam

تاران پێشنیارێك ده‌داته‌ واشنتۆن له‌ به‌رامبه‌ر لابردنی سزاكانی سه‌ری

جیهان 10:34 AM - 2019-07-19
.

.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ نیویۆرك پێشنیارێكی بۆ  واشنتۆن كرد له‌ به‌رامبه‌ر لابردنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر تره‌مپ زیاتری ده‌وێت، ئه‌وا تاران ده‌توانێت پرۆتۆكۆلێكی زیاتر په‌سه‌ند بكات و ئه‌ویش له‌ به‌رامبه‌ردا سزاكانی سه‌ر ئێران لاببات.

ئه‌و پرتۆكۆله‌ش بریتیه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ رێگه‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات له‌ رێی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ پشكنینی زیاتر له‌ پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێراندا بكات.

 به‌پێی رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ساڵی 2015، ده‌بێت  تاران دوای 8 ساڵ له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ پرۆتۆكۆڵیك په‌سه‌ند بكات ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌مریكا كۆتایی به‌ به‌شێك له‌ سزاكانی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ بێنێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket