riklam

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشێكی تیرۆرستی راگه‌یاند

جیهان 06:41 PM - 2019-07-18
.

.

دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18ی ته‌موزی  2019پۆلیسی ئه‌ڵمانیا له‌شاره‌كانی كۆڵن و دیورن هه‌ڵمه‌تیكی گه‌ڕانیكرد به‌دوای چه‌ند توندڕه‌وێكی ئیسلامی مه‌ترسیداردا كه‌ به‌نیازبوون كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن..پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ورده‌كاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان بۆ میدیاكان  خسته‌به‌رچاوو ڕایانگه‌یاند  هه‌وڵێكی تیرۆرستی له‌ هه‌رێمی نۆردڕاین ڤێستڤاڵیا پوچه‌ڵكرایه‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ كلاوس شتیڤان بیكر به‌رێوه‌به‌ری به‌شی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوان له‌پۆلیسی كۆڵن وتی ئێمه‌ زانیاری نهێنیمان له‌به‌رده‌ستابوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا هێرشی تیرۆرستی ئه‌نجام بدرێ و ئاشكراشیكرد 6كه‌س ده‌ستگیركراون و سه‌رله‌به‌یانیه‌كه‌شی 2 كه‌س خرانه‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌و دووكه‌سه‌ بڕیاربووه‌ پلانه‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌وانه‌ی گیراویشن یه‌كێكیان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی هه‌یه‌و به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌وله‌مێژه‌  وه‌ك یه‌كێك له‌ئیسلامیه‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌ناوچه‌ی به‌رلین ناسراوه‌و له‌م دواییه‌دا گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی نۆرد ڕاین ڤێستڤاڵن ئه‌و كه‌سه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گری هه‌بووه‌ به‌جیهادیه‌كانی به‌رلینه‌وه‌و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا زانراوه‌ ئه‌و له‌ ئاماده‌باشیدا بووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستی.!

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی شاره‌كانی كۆڵن ودیورنی رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا هه‌لمه‌تێكی فراوانیان به‌دوای ئیسلامیه‌ مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ئه‌نجامدا كه‌وه‌ك پۆلیس ده‌ڵێ ببونه‌ مه‌ترسی چاوه‌ڕوانكراو بۆسه‌ر سه‌لامه‌تی گشتی.

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا

457844 (2).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket